دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 2 هەفتە

گەرمیان؛ دوو حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا تۆمار کران

هەرێم نیوز 

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییان لەوەی دوو تووشبووی نەخۆشیی کۆلێرا لە سنوورەکەیان تۆمارکراون و پشکنینەکان ڕەوانەی سلێمانی کراون

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای پشکنین دەرکەوتووە دوو هاووڵاتی سنوورەکە تووشی کۆلێرا بوون، بۆ دڵنیابوونەوەش پشکنینەکان ڕەوانەی سلێمانی کراون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، یەکێک لە تووشبووەکان دانیشتووی قەزای کفری و ئەوەی دیکەیان دانیشتووی سنووری قەزای کەلارە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، "لە پشکنینیە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە، دوو هاوڵاتییەکە بە ڕێژەی 99% تووشی کۆلێرا بوون، بۆ دڵنیابوونەوەش پشکنینەکان ڕەوانەی سلێمانی کراون".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوو لە  سلێمانی هەشت حاڵەتی پەتای کۆلێرا تۆمار کراوە و سەوزە و ئاوی پیس، هۆکاری نەخۆشییەکەن؛ بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی نەخۆشییەکە، چێشتخانەکان ئاگادارکراونەتەوە سەوزە بەکارنەهێنن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP