هەرێم نیوز
بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی سلێمانی رایگهیاند، لەماوەی مانگی ڕابردودا لەنەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 127 نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراون، هەروەها 132 كەس داخڵ كراون و 24 كەسیان لەبەشی سوتاوی و 108 نەخۆشیان لەبەشی جوانكاری بوە.
بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، لەماوەی مانگی ڕابردو لەڕێكەوتی 1 بۆ 30ی 6ی 2024 لەنەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی ههزار و 483 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 235 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 819 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە و 429 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتییان كردوە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 127 نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراوە، هەروەها 132 كەس داخڵ كراون و 24 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 108 نەخۆشیان لەبەشی جوانكاری بووە.