هەرێم نیوز
پاش ئەوەی هەردوو هەڵبژاردەکانی پرتوگال و سلۆڤینیا کاتی یاسایی یارییەکەیان بەڕێ کرد بە بێ گۆڵ دواتر بە دوو کاتی زیاد کراویش نەیان توانی گۆڵ تۆمار بکەن کە تیایدا دۆن لێدانێکی سزای بەرامبەر بە ئۆبلاک فەوتاند.
دواتر یارییەکە چووە لێدانی یەکلاکەرەوەی ناچارییەوە تیایدا دیێگۆ کۆستای گۆڵچی پرتوگال توانی 3 لێدانی یاریزانانی سلۆڤینیا بگەڕێنێتەوە و هاوڕێکانیش 3 لێدانیان تۆمار کرد بەم شێوەیەش پرتوگال سەرکەوت بۆ قۆناغی 8 بە مەبەستی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا.