دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 28/06/2024

تای خوێنبەربوون؛ لە هەرێمی کوردستان دوو کەس تووش بووە

هەرێم نیوز

وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوونیان تۆمارکراوە و یەکێک لە تووشبووەکانیش گیانی لەدەستداوە.

سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستیى هەرێم ئاشکرای کرد، لە سەرەتاى دەستپێکردنى وەرزى گەرما، زیاتر چاودێری حاڵەتەکانی تای خوێنبەربوون دەکەن، تاوەکو ئێستاش تەنیا دوو حاڵەتى پشتڕاستکراوەیان هەبووە.

وتیشى، بەراورد بە پارێزگاکانى عێراق ژمارەی تووشبووان  لە هەرێمى کوردستان زۆر کەمە، لە عێراق ژمارەى تووشبوون و مردن یەکجار زۆرە.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، لەرێگای ئاژەڵەوە دەگوازێتەوە بۆ مرۆڤ و بەهۆی گەنەیەکەوە کە ڤایرۆسەکە هەڵدەگرێت، دواتر دەچێتە سەر لەشی ئاژەڵەکە و  تووشی نەخۆشیەکەی دەکات، بەڵام نیشانەکانی دیار نییە لەسەر ئاژەڵەکە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP