هەرێم نیوز
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک هۆکارەکانی قەڵەوی لە وەرزی هاویندا بۆ شەش خۆر خۆراک و خواردنەوە دابەشکردوە لەوانە:
١ --- خواردنی بڕێکی زۆر دۆندرمه و سارده‌مه‌نی : نیو قاپ دۆندرمه بڕی ( ۲۳۰ کالۆری ) تێدایه ، به کرێم و قاوه بڕی ( ۷۳۰ کالۆری ) تێدایه ؛ ئه‌مه‌ش بڕێکی زۆره بۆ نموونه یه‌ک سه‌عات ڕاکردنی خێرا و به‌رده‌وام پێویسته بۆ سووتاندنی بڕی ( ٦۰۰ کالۆری ).
٢ ـــ زۆر خواردنه‌وه‌ی بیبسی و کۆلا و خواردنه‌وه گازیه‌کان : چونکه ده‌وڵه‌مه‌ندن به وزه ؛ ته‌نانه‌ت بیبسی و کۆلای دایت که وزه‌یان تێدا نیه ده‌بنه هۆی قه‌ڵه‌وی.
٣ ـــ زۆر خواردنی ڤاست ڤوود : وه‌ک گه‌س و هه‌مبه‌رگر و بیتزا ؛ هه‌روه‌ها زیاتر بوونی خواردن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ له چێشتخانه و ڕێستوڕانته‌کان که خواردنه‌کانیان به‌شی زۆری چه‌وره و به تایبه‌ت که چوونه ده‌ره‌وه‌کان له هاوین دا هه‌مووی دده‌خرێته شه‌وه‌وه به هۆی گه‌رماوه.
٤ ـــ زۆر خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت و ئاوی میوه‌ی فرێش : که بڕێکی زۆر وه‌زه‌یان تێدایه و ڕیشاڵیان تێدا نیه و نیوه‌ی ڤیتامین و کانزا و مادده دژه ئۆکساندنه‌کانی تێدا نه‌ماوه
٥ ـــ وه‌رزش نه‌کردن و که‌م بوونه‌وه‌ی جووڵه و ڕویشتن به پێ و دانیشتن و به سه‌ر بردنی کاتێکی زۆر به دیار ئه‌نته‌رنێت و مۆبایڵ و یاریه ئه‌لکترۆنیه‌کان.
٦ .-- شەونخوونی بەردەوام و تێک چوونی خەو : یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی زۆری کێش لە ئێستادا و پێشتر بڵاوکراوەتەوە.