دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 19/06/2024

گروپێک لە کۆمپانیا ژاپۆنییەکان ئینتەرنێتی 6G دروست دەکەن

‏هەرێم نیوز

بەهاوکاری گروپێک لە کۆمپانیاکانی پەیوەندیی لە ژاپۆن یەکەم ئامێری 6G لە جیهاندا دروست کرا، کە خێرایی گواستنەوەی داتاکانی 20 هێندەی 5Gیە و دەتوانێت تا 100 گیگابیت لە چرکەیەکدا لە دووری 100 مەتر داتا بگوازێتەوە

گروپەکە پێکهاتووە لە ( Docomo ، NTT، NIC و Fujitsu) کە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە کار لەسەر تەکنەلۆژیای sub-terahertz دەکەن.

ئەم تەکنەلۆژیایە لە باندەکانی فرێکوێنسی بەرزتر لە نێوان 100 بۆ 300 گێگاهێرتزدا کاردەکات، ئەمەش ئاڵەنگاریی نوێی هەیە و پێویستی بە ئامێری بێ وایەری (Wifi) تەواو نوێی هەیە.

هەر کۆمپانیایەک لەو کۆمپانیایانە کاریان لەسەر بەشێک لە پڕۆژەکە کردووە کە بووەتە هۆی پێشکەوتنی گەورە لە ئامێرەکانی گواستنەوەی بێ وایەر و ئامێرە پێشکەوتووەکانی بێ وایەر و تەکنەلۆژیای ئەنتێنە. 

ئەم دەستکەوتە چەندین سوودی هەیە، لەوانە پەخشکردنی ڤیدیۆی Ultra HD و کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر ، بەو پێیەی خێرایی گواستنەوەی زانیاری بێ وێنەی هەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP