دانەر ئەسڵان
یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بە ڕەسمی ڕۆیشتنی کاپتن و ئەستێرەی هێڵی بەرگری ماتس هۆمێڵزی ڕاگەیاند پاش ئەوەی یاریزانەکە ڕێبەرایەتی یانەکەی کرد تا یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ، بەڵام بەرامبەر بە ڕیاڵ مەدرید دووچاری دۆڕان هاتن.
یانەکە لە بەیاننامەیەک دا بڵاوی کردەوە سوپاسی هۆمێڵزی کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە یانەکە یاری کردووە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە وێستگەی داهاتووی دا.