هەرێم نیوز
سەرۆكی سەنتەری ستراتیژی مافی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، ڕۆژانە 23 ملیۆن تۆن خۆڵ و خاشاك فڕێدەدرێت، دەشڵێت، بودجەی بەپەلە تەرخانبكەن بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی ڕیسایكلین تا لەو ڕێیەوە زیانەكانی خۆڵ و خاشاك كەمبكرێتەوە.
د.فازڵ غەراوی، سەرۆكی سەنتەری ستراتیژی مافی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، هەر هاووڵاتییەك لە عێراقدا رۆژانە دوو كیلۆ خۆڵ و خاشاك فڕێدەدات، بەمەش بڕی خۆڵ و خاشاك دەگاتە 23 ملیۆن تۆن لە ڕۆژێكدا، كە هۆكارێكی بەرچاوی پیسبوونی هەوایە، چونكە ئەو خاشاكانە لە نزیك شارەكانەوە دەسوتێندرێن و شوێنێكی تەندروست و ژینگەییش بۆ فڕێدانیان بوونی نییە.
باسی لەوەش کردووە، بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەك كە لەلایەن كۆمپانیای ئای كیو ئایری سویسرییەوە ئامادەكراوە، عێراق و بەحرەین لە لیستی پیسترین وڵاتانی جیهاندان بۆ ساڵی 2023 پلەی دووەم و چوارەمیان وەرگرتووە.
غەراوی دەشڵێت، داوا لە حكومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و پارێزگارەكان دەكهم بودجەی بەپەلە تەرخانبكەن بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی ڕیسایكلین تا لەو ڕێیەوە زیانەكانی خۆڵ و خاشاك كەمبكرێتەوە.