هەرێم نیوز
موحسن مه‌نده‌لاوی لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌و تاوانانه‌ی سته‌م و جینۆسایده‌ی كه سه‌رۆكی پێشوی ڕژێمی عێراق له دژی هه‌موو پێكهاته و ئاینه جیاجیاكانی گه‌لی عێراق ئه‌نجامیدان، ڕوخساری ناشیرینی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شه‌یتانپه‌رست و سته‌مكاره‌ی ئاشكرا كرد، كه پێیوابو مانه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی نادادپه‌روه‌ری و چه‌وساندنه‌وه و رشتنی خوێنه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت".
موحسن مه‌نده‌لاوی هاوسۆزی قوڵی خۆی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ده‌ربڕی و پێزانینی بۆ خۆڕاگری و قوربانیدان له به‌رامبه‌ر "ماشێنی مردن"ی سه‌دام حسێن خستەڕو كە كەسوكاری ئەنفالكراوان پێداگرییان له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان و به‌شداریكردن له بنیاتنانی عێراقێكی دیموكراسی و فره‌ییدا كرد.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، داواشی له حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد " یادی ئه‌نفال بكه‌نه‌وه، قه‌ره‌بوی ئه‌و زیانانه‌یان بكه‌نه‌وه كه به‌ركه‌وتون و دڵنیابن له‌وه‌ی كه له داهاتودا ئه‌و جۆره تاوانانه دوباره نه‌بنه‌وه"، داوای له هێزه نیشتمانییه‌كانیش كرد "یه‌كبگرن و هاوكاری یه‌كتربن بۆ بنیاتنانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه شایسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه بن كه قوربانییان داوه".