د. پشتیوان فەرەج
جووەکان گەلێکی فرە بەهرەن تا ئێستا ۱۸۹ جوو لە جیهاندا براوەی خەڵاتی نۆبڵی زانستین. ئەمڕۆش خانمە گۆرانی بێژی جوو ئێدن گۆلان لە قۆناغی کۆتایی یۆرۆڤیشن دوای 9 کاتژمێرلە کێبرکێی سەخت بەشداری بوون بە باشترین گۆرانیبێژ لەسەرئاستی جیهان دەکات.
ئەمەش وێنەی سەبرینا پاستەرسکییە، کچێکی دیکەی جولەکەیە کە بە ئاینشتاینی داهاتوو ناسراوە، کچێک کە لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا بزوێنەری فڕۆکەی دروست کردوە. لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بووە بە گەنجترین کەس کە بە فڕۆکەیەک گەشتی کردبێت کە خۆی دروستی کردبوو. سابرینا دکتۆرای لە فیزیادا هەیە و لە ئێستادا سەرقاڵی توێژینەوەکانیەتی لەسەر کونە ڕەشەکان و بۆشایی ئاسمان و نهێنی گەردوونناسی.
سەبرینا دکتۆرای لە زانکۆی هارڤارد لەبواری کونە ڕەشەکاندا وەرگرتووە کە یەکێکە لە بابەتە سەختەکان لە فیزیادا: سەبرینا توێژینەی لەسەر کونە ڕەشەکان، سروشتی هێزی کێشکردن و بۆشایی-کات هەیە. توێژینەوەکانی وای لە دامەزراوەکانی زانکۆ کردووە کە بڵێن ئەوان لەگەڵ "ئاینشتاینی نوێ" کار دەکەن.
سەبرینا کچی باوکێکی ئەمریکی و دایکێکی کوباییە، لە شیکاگۆ لەدایکبووە و لە قوتابخانەیەک بۆ منداڵانی بلیمەت خوێندوویەتی. لە ساڵی ۲۰۱۳، ئەو یەکەم ژن بوو لە ماوەی دوو دەیەدا کە بڕوانامەی دکتۆرای لە فیزیادا بەپلەی نایاب لە زانکۆی ئێم ئای تی وەرگرتبێت.
ستیڤن هۆکینگ چەند جارێک ئاماژەی بە کارەکانی کردووە لە وتارەکەیدا کە لە ساڵی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە. جێف بیزۆس، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن، تی-شێرتێکی هەوادارانی لەبەرکردبوو لەگەڵ وێنەکەی سابرینا بانگهێشتی کرد بۆ کارکردن لە کۆمپانیای بلو ئۆریجین، کە خاوەنییەتی. ئەو لە هەر شوێنێک بیەوێت دەتوانێت کار بکات، ناسا پێشنیارێکی هاوشێوەی بۆ ئەو کرد و پێشووتر لە ناسا وەک ئینتێرن کاری کردوە.
سابرینا خاوەنى ٩ خەڵاتی زانستی مەزنە لەوانەش خەڵاتەکانی وەک بادئاس ومن, و فۆربس و ڕایزین ستار و خەڵاتی یەکێتی ئەوروپا بۆ فیزیا و باڵاترین خەڵاتی زانکۆی ئێم ئای تی و کۆمپانیای بۆینگە.
بەڵام سەبرینا ئۆفەری هەردوو کۆمپانیا بەناوبانگەکەى ڕەتکردەوە چونکە دەیەوێت سەربەخۆیانە کاربکات و تەنها تیشک بخاتە سەر کارە زانستییەکانی لە ئێستادا.
بایەخی زانستی ئەم خانمە توێژینەوەیە لە بۆشایی ئاسمان و کونە ڕەشەکان و لەبواری هۆڵۆگرافی ئاسمانی و کوانتەف فیڵد و سترینگز توێژینەوە دەکات.
بۆچی جووەکان خاوەنی زۆرترین داهێنان و خەڵاتی نۆبڵن؟ئەم پرسیارە لە مێشکی زۆر کەسدایە بەڵام نهێنیەکی وەک من بەدوایدا گەڕاوم و نوسەر گێرستل باسی دەکات دەگەڕێتەوە بۆ پەروەردەی خێزانی و خۆتەرخانکردن بۆ فێربوون و خوێندن و شەونخونی و هاندانی تاکەکەسی و کۆڵنەدان و خۆڕاگرتن لەبەردەم دۆخە دژوارەکان و کاری جیددی کە هەموو ئەمانە کلیل و زامنی سەرکەوتن.