هەرێم نیوز
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ 40 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركراوە، زۆرترین توشبوو لە پارێزگای زیقارە كە 15 حاڵەت و دوو گیان لەدەسدانە.
لە عێراق حاڵەتەكانی توشبوون بە تای خوێنبەربوون بەرزبووەتەوە و لەمساڵدا 40 حاڵەتی توشبوونی نوێ و پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە، وەزارەتی كشتوكاڵیش رێكاری بەپەلە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی دەگرێتەبەر.
لێپرسراوی راگەیاندنی بەشی ڤێتێرنەی لە وەزارەتی كشتوكاڵ بڵاویكردەوە، لەمساڵدا ژمارەی توشبووان بە تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە 40 حاڵەت و لەنێویاندا پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان هەیە، زۆرترین توشبوو لە پارێزگای زیقارە كە 15 حاڵەت و دوو گیانلەدەستدانە، دواتر لە نەینەوا شەش حاڵەتی توشبوون و یەك گیانلەدەستدان هەبووە، حاڵەتەكانی دیكەش لە بابل و بەغداد تۆماركراون.
ئاماژەبەوەشکراوە، رێكارەكانیان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی نەخۆشییەكە چڕ كردووەتەوە و لەڕێگەی 246 تیمی ڤێتێرنەرییەوە دەرمان ڕشتنی كێڵگەكانی ئاژەڵ لە 15 پارێزگا ئەنجام دەدەن و دوو مانگ بەردەوام دەبێت.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە سەرەتای ساڵی 2023ەوە، 545 حاڵەتی توشبوونی سەلمێندارو بە تای خوێنبەربوون و 70 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە.