دواین هەواڵ

وەرزش‌

 12/05/2024

ڕیاڵ مەدرید فلۆریان ڤێرتز یاریزانەی بایەرلیڤەرکوزنی دەوێت

هەرێم نیوز

یانەی ریال مەدرید نیازی وایە فلۆریان ڤێرتز، ئەستێرەی یانەی بایەرلیڤەرکوزن بگوازێتەوە ریزەکانی.

هەرچەندە هێشتا بازاڕی هاوینەی گواستنەوەی یاریزانان لەم ساڵدا دەستی پێنەکردووە، بەڵام ریال مەدرید پلان بۆ هاوینی ساڵی داهاتوو دادەنێت و دەیەوێت فلۆریان ڤیرتز، یاریزانی یانەی بایرلیڤەرکوزن بگوازێتەوە.

ڤیرتز لەم وەرزەدا ئاستێکی زۆرباش پێشکەش دەکات، بەجۆرێک کە توانیویەتی 18 گۆڵ و 19 ئاسیست بکات و نازناوی بوندێسلیگا بۆ لیڤەرکوزن بەدەستبهێنێت. 

بەپێی هەواڵەکان، ریال مەدرید لەم هاوینەدا هیچ جوڵەیەک بۆ گواستنەوەی ڤیرتز ناکات، بەڵکو بە گرێبەستکردن لەگەڵ هەریەکە لە کیلیان ئێمباپێ و ئەلفۆنسۆ دەیڤیسەوە سەرقاڵ دەبێت، بەڵام ساڵی داهاتوو ئەستێرە ئەڵمانییەکە لە ریزی پێشەوەی ئەو یاریزانانە دەبێت کە لۆس بلانکۆس هەوڵی گواستنەوەیان دەدات. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP