هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ژماره‌ی ئه‌و ڕوداوانه‌ی ئاشكرا كرد كه له كاتی چالاكییه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا "یۆرۆ 2024" له وڵاته‌كه‌ی ڕویانداوه كه بۆ ماوه‌ی مانگێكی ته‌واو له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌چو.
پاڵه‌وانێتی یۆرۆی 2024 به بردنه‌وه‌ی نازناوی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌رامبه‌ر به هاوتا ئینگلیزه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 2-1 كۆتاییهات، سه‌ره‌ڕای خۆشی و وروژاندنی یارییه‌كان، قه‌یران و كێشه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاریگا پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان تێكدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، نانسی فیزر، وەزیری ناوخۆیی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە ماوەی بەڕێوەچونی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا لە ئەڵمانیا و لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێكارە ئەمنییەكان 22 هەزار ئەفسەر و پۆلیس ئەركی دابینكرنی ئاسایشی پاڵەوانێتییەكەیان لەسەر ئەستۆ گرتوە.
وتیشی: لە ئەو ماوە دیاریكراوەكە هێزە ئەمنییەكان توانیوانە رێگری لە 100 كەس بكەن كە ویستویانە بەقاچاخ سنوری وڵاتەكەی ببەزێنن، هاوكات لە میانی بەڕێوەچونی پاڵەوانێتییەكەدا هەزار و 112 كەسیان دەستگیركردوە.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا، ژماره‌ی تاوانه‌كانی په‌یوه‌ست به پاڵه‌وانێتییه‌كه كه نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن كه‌سی بۆ ناوچه‌ی هانده‌ران بۆ بینینی یارییه‌كان ڕاكێشاوه، گه‌یشتوه‌ته دوو هه‌زار و 340 حاڵه‌تی تاوانكاری په‌یوه‌ست به یۆرۆ و زیاتر له 700 له‌و تاوانانه‌ش زیانی جه‌سته‌ییان لێكه‌وتوه‌ته‌وه .
وەزیری ناوخۆیی ئەڵمانیا رونیكردوەتەوە كە؛ ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە ناوچەكانی نزیك یاریگاكاندا ئامادەبون شەش ملیۆن كەس بون، ژمارەی ئامادەبونی ناو یاریگاكان زیاتر لە دوو ملیۆن و 600 هاندەر بون.
نانسی فیزر، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، روداوەكانی پەیوەست بە جامی نەتەوەكانی یۆرۆ (2024) پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان زیاتر لە دوو هەزار و (340) تاوانیان تۆمار كردوە.