دواین هەواڵ

وەرزش‌

 18/07/2024

جەبەل تاریق لەسەر لامین یامال، سکاڵا لە ئیسپانیا دەکات

هەرێم نیوز 

جەبەل تاریق بەنیازە سکاڵا لەسەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا تۆمار بکات بەهۆی هەڵسوکەوتی یاریزانەکانی لە ئاهەنگی بردنەوەی یۆرۆی 2024 دا

ڕۆژی دووشەممەی رابردوو، ئاهەنگی پاڵەوانێتی ئیسپانیا لە شەقامەکانی مەدرید بەڕێوەچوو،  لە ئاهەنگەکەدا لامین یەمال و ڕۆدری سەما و گۆرانییان وت و ئەمەش سەرچاوەی کێشەکانە. 

ئەوان دروشمی "جەبەل تاریق هی ئیسپانیایە"یان وت، ئەمەش وایکرد یەکێتی تۆپی پێی جەبەل تارق ڕابگەیەنێت کە سکاڵا لە یوفا لەسەر ڕووداوەکە دەکات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جەبەل تاریق پێی وایە ئەم هەنگاوە نایاسایی و ئیستفزازی و سووکایەتیکردن بووە و ڕایگەیاندووە کە لە تۆپی پێدا جێگەی ئەو جۆرە ڕەفتارانە نییە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، جەبەل تاریق خاکێکی سەر بە شانشینی یەکگرتوو ( بەریتانیا) یە و هاوڵاتییەکانیش ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتەیان هەیە.  بەڵام ئیسپانیا هەمیشە پێداگری لەسەر سەروەری خۆی دەکات بەسەر ئەو ناوچەیەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP