دواین هەواڵ

ئابوری‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر دابەش دەکرێت

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر  رایگەیاند، ئەمڕۆ پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر دابەش دەکرێت و بڕی پارەکەش نزیکەی 21 ملیار دینارە و زیاتر لە هەزار جووتیاریش سوودمەند دەبن.

میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر رایگەیاند، جووتیارانی سنووری هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، ئەمڕۆ دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی ساڵی 2026 دەست پێ دەکات. لەم قۆناخەدا 1109 جووتیار سوودمەند دەبن و بڕی 20 ملیار و 900 ملیۆن و 21 هەزار دینار بەسەریاندا دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر روونیکردەوە، دابەشکردنی پارەکە بەپێی ئەو خشتەیەیە کە پێشتر بڵاوکراوەتەوە. جووتیاران دەبێت لەو رۆژەی بۆیان دیاریکراوە ئامادە بن و بەپێی ژمارەی زنجیرەیی خۆیان، پارەکانیان لە بانکی TBI وەربگرنەوە.

سەبارەت بە رێکارەکانی وەرگرتنی پارەکە، بەختیار داوای کرد ئەو کەسەی چەکەکەی بە ناوە، دەبێت خۆی ئامادە بێت یان بریکارنامەی پەسەندکراوی ئەمساڵی پێ بێت. لە حاڵەتی کۆچی دوایی خاوەن چەکەکەشدا، پێویستە دابەشنامەی شەرعی یان یاسایی لەگەڵ بریکارنامەی گشتیی سەرجەم وارسی جووتیارەکە پێشکەش بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP