ھەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتن و دەستکەوتە وەرزشییە گەورەکەیەوە، پیرۆزباییی گەرم لە پاڵەوانی کوردی جیهانیی بۆکسێن، عەگید کابایێل دەکات و رایگەیاند، ئەم دەستکەوتە جێگەی پێزانین و شانازیی گەلی کوردستانە.
پەیامی پیرۆزباییی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە ئاراستەی عەگید کابایێلی کردووە، رایگەیاند: "ئەم دەستکەوتە وەرزشییە گەورەیە، جێگەی پێزانین و شانازیی گەلی کوردستانە."
هیوای سەرکەوتن و دەستکەوتی زیاتر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆتاییی پەیامەکەیدا هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و دەستکەوتی زیاتری لە کاروانی وەرزشیدا بۆ عەگید کابایێل خواست.