دواین هەواڵ

وەرزش‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕیاڵ مەدرید زانیاریی نوێ لەبارەی پێکانی فێدێریکۆ ڤالڤێردی بڵاودەکاتەوە

هەرێم نیوز
⠀
پشکنینە سەرەتاییەکانی فێدێریکۆ ڤالڤێردی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید دەریدەخەن کە تووشی پێکانێکی مەترسیدار نەبووە و بۆ یاریی داهاتووی یانەکەیشی پشوو وەردەگرێت.
⠀
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ـی 10ـی 2026، ڕۆژنامەی زە ئەتلەتیکی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەو پشکنینانەی لە شارۆچکەی وەرزشیی ڤاڵدیبێباس بۆ یاریزانە ئۆرۆگواییەکە ئەنجام دراون دڵنیاییان داوە کە ناوبراو تووشی پێکانی سەخت نەبووە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی لە کاتی یاریی کلاسیکۆدا بەهۆی ئازاری ماسولکەوە ناچار کرا یاریگا جێبهێڵێت.
⠀
ئاماژەی بەوەش کردووە، پلانی خۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بریتییە لە پێدانی پشوو بە ڤالڤێردی لە یارییەکەی یەکی مانگی داهاتوو بەرامبەر ڕاسینگ سانتاندێر، بەو پێیەی سەرکردایەتیی یانەی شاهانە نایانەوێت هیچ سەرکێشییەک بە توانای جەستەیی ئەو یاریزانەوە بکەن بۆ ئەوەی بۆ یارییە چارەنووسسازەکانی داهاتوو ئامادە بێت.
⠀
لەم بارەیەوە خۆزێ مۆرینیۆ لە لێدوانێکدا وتی، ڤالڤێردی لە نیوەی دووەمی کلاسیکۆدا بۆ ماوەی ٤٠ خولەک بە ئازارەوە یاریی کردووە پێش ئەوەی گۆڕانکاریی پێ بکرێت، بۆیە لە کاتی پێویستدا دەرفەتی پشووی پێدەدەن بۆ ئەوەی دووچاری پێکانی قورس نەبێتەوە.
⠀
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدان کە ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای کامپ نۆ بەسەر بارسێلۆنادا سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو، بەڵام مەترسیی پێکانی ڤالڤێردی تاکە خاڵی نەرێنیی یارییەکە بوو، بەتایبەتی کە مۆرینیۆ بە دانانی وەک بەرگریکاری باڵی ڕاست فۆرمێکی نوێی بە یانەکە بەخشیوە و لە ئەگەری ئامادەنەبوونیشیدا پشت بە دینزێل دۆمفریس دەبەستێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP