هەرێم نیوز
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، عێراق دەوڵەتێکی فیدراڵی، یەکگرتوو و سەربەخۆیە و دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ گەرەنتیی سیستەمی حوکمڕانی دەکات، هاوکات داوای لە حکوومەتی فیدراڵ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم هێزە سیاسییەکان کرد پابەندی دەقە دەستوورییەکان بن.
دەستووری ٢٠٠٥ و تایبەتمەندیی دادگای باڵای فیدراڵی
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "عێراق دەوڵەتێکی فیدراڵی، یەکگرتوو و سەربەخۆیە و سیستەمی حوکمڕانی تێیدا کۆماریی پەرلەمانیی دیموکراتییە."
ئەنجوومەنەکە روونی کردووەتەوە کە دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ گەرەنتیی ئەو سیستەمەیە و جەختیشی کردووەتەوە کە دادگای باڵای فیدراڵی تەنیا لایەنی تایبەتمەندە بە لێکدانەوەی دەقەکانی دەستوور.
بانگەوازی پابەندبوون بۆ هەولێر، بەغدا و هێزە سیاسییەکان
لە کۆتاییی بەیاننامەکەدا، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق داوای لە حکوومەتی فیدراڵ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان کردووە کە پابەندی ئەو دەق و بڕگانە بن کە لە دەستووری عێراقدا هاتوون.