هەرێم نیوز
هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا داوای لە هەموو لایەنەکان کرد بەرژەوەندیی باڵای وڵات بخەنە پێشەوە و لە زمانی توند و گرژیی میدیایی دوور بکەونەوە، هاوکات جەختی کردەوە کە دەبێت ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بکرێن و بخرێنە بەردەم دادگای باڵای فیدراڵی.
دوێنێ سێشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕوونی کردەوە کە بەپێی ماددەکانی 93 و 94ـی دەستوور، دادگای باڵای فیدراڵی ئەرکی لێکدانەوەی دەقەکانی دەستوور و یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمەکانی لەئەستۆیە و بڕیارەکانیشی بۆ سەرجەم دەسەڵاتەکان پابەندکەرن.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا، حەلبووسی دووپاتی کردووەتەوە کە دەستوور باڵاترین یاسای وڵاتە و حوکمڕانیی کاری هەموو دەسەڵاتە فیدراڵی، هەرێمی و خۆجێییەکان دەکات، و ڕێگە بە هیچ لایەنێک نادەن دەستدرێژی بکاتە سەر دەستوور یان بە شێوەی ئینتیقائی مامەڵە لەگەڵ بڕگەکانیدا بکات، چونکە پابەندبوون پێیەوە بژاردەیەکی سیاسی نییە بۆ سازشکردن، بەڵکو ئەرکێکی پابەندکەرە بۆ هەمووان بەبێ جیاوازی.
لە کۆتاییشدا سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پابەندبوونی پەرلەمانی بە پەسەندکردنی بودجەیەکی بەرنامەیی دادپەروەر و یەکسان دووپات کردووەتەوە، بە جۆرێک کە مافی هەمووان دەستەبەر بکات و دادپەروەری لە دابەشکردنی سەرچاوە و سامانەکان لە نێوان سەرجەم ڕۆڵەکانی گەلی عێراقدا بەبێ جیاکاری بەدی بهێنێت.