هەرێم نیوز
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازیی لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری کرد و تێیدا گرنگیی یەکلاکردنەوەی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستانی لەسەر بنەمای دەستوور دووپات کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2026، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە دیدارەکەدا دۆخی سیاسیی وڵات، پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و کاریگەرییەکانیان لەسەر عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کراون.
هاوکات سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە کاتی کۆبوونەوەکەدا پێداگریی لە گرنگیی یەکلاکردنەوەی کێشە و دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا کردەوە، لەسەر بنەمای پشتبەستن بە بڕگەکانی دەستوور و یاسا و پابەندبوونی هەموو لایەک بە حوکمەکانیانەوە بەبێ جیاوازی.