دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

باسم محەمەد عەبادی: بابەتی دەستلەکارکێشانەوەم بەتەواوی دوورە لە ڕاستییەوە

هەرێم نیوز
⠀
وەزیری نەوتی عێراق هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، لە چەندین لایەنەوە ڕووبەڕووی فشار دەبنەوە بەهۆی کارکردن بۆ ڕاگرتنی دۆسیەکانی گەندەڵی.
⠀
ئەمڕۆ دووشەممە، 23ـی 11ـی 2026، باسم محەمەد عەبادی وەزیری نەوتی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق وتی، وەرگرتنی بەرپرسیارێتی ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقی دەسەپێنێت بەسەریاندا بۆ پارێزگاریکردن لە سامانی نەوت، ئەمەش وەک جێبەجێکردنی بنەمای دانانی کەسی شیاو لە شوێنی شیاو و ڕاگرتنی دۆسیەکانی گەندەڵی لەناو وەزارەتەکەدا.
⠀
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هەنگاوانە ئاسان نین، بەوپێیەی لە چەندین لایەنەوە ڕووبەڕووی فشار دەبنەوە، بەڵام ئەمەش نابێتە هۆی ئەوەی ئەرکە پیشەیی و نیشتمانییەکەیان ئەنجام نەدەن.
⠀
باسم محەمەد ڕوونیشیکردەوە، هەڵسەنگاندنی ئەرکی وەزیری نەوت و وەزارەتەکە لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیی حکوومەتدایە و لەسەر بنەمای ئەو دەستکەوت و دەرەنجامانە دەپێورێت کە وەزارەت بەدەستیهێناون.
⠀
وەزیری نەوتی عێراق جەختیشی کردەوە، بابەتی دەستلەکارکێشانەوەی بەتەواوەتی دوورە لە ڕاستییەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP