دواین هەواڵ

وەرزش‌

 29/04/2024

لاوانی عێراق بە ژاپۆن دۆڕا

دانەر ئەسڵان

کەمێک پێش ئێستا دووەم یاری پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بۆ خوار تەمەن 23 ساڵ بە کۆتا هات کە تیایدا هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر بە کۆمپیوتەرەکەی ژاپۆن دۆڕا و چانسی گەیشتن بە یاری کۆتایی لە دەست دا لە بەرامبەر دا ژاپۆن خۆی گەیاندە یاری کۆتایی بە مەبەستی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان کە ئەمی دووەم لە یەکەم یاری قۆناغەکەدا بەرامبەر بە ئەندۆنیسیا بردنەوەی تۆمار کرد بوو بە هەمان ئەنجامی یارییەکەی عێراق و ژاپۆن.

قۆناغی پێش کۆتایی
ئۆزبەکستان 2 - 0 ئەندۆنیسیا

عێراق 0 - 2 ژاپۆن

ئێوارەی پێنج شەممە

یاری دەست نیشان کردنی پلەی 3 و 4
عێراق - ئەندۆنیسیا کاتژمێر 6:15 ی ئێوارە
هەینی داهاتوو
ژاپۆن - ئۆزبەکستان کاتژمێر 6:15 ی ئێوارە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP