دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

لێدوانى نێچیرڤان بارزانى لەبارەى هەڵبژاردنەوە

هەرێم نیوز

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دەبێت هەڵبژاردنێکی روون و دادپەروەرانە بکەین کە هەموولایەک لێی رازی بن".

ئەمڕۆ چوارشەممە، هەشتەمین دیداری سلێمانی  بە بەشداری دەیان کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی لە ناوخۆی هەرێمى کوردستان و عێراق و دەرەوەی وڵات، لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی دەستیپێکرد و دوو رۆژ دەخایەنێت.

لەمیانەى پێشکەشکردنى وتارێکدا لە هەشتەمین دیداری سلێمانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوە کرد "بۆ ئەوەى ئاشتى بێتەکایەوە پێویستە رێککەوتنى گشتى بکرێت".
گوتیشى "هەرێمى کوردستان پشتیوانى لە دروستبوونى دەوڵەتى سەربەخۆى فەڵەستین دەکات".

جەختیشیکردەوە "هەرێمى کوردستان ئەزموونێکى گەورەى سەقامگیریی و دیموکراسی دروستکردووە و رێگە نادەین هەرێمى کوردستان ببێتە مایەى هەڕەشە و هێرش بۆسەر هیچ وڵاتێک"..

لە بارەی هەڵبژاردنەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دەبێت هەڵبژاردنێکی روون و دادپەروەرانە بکەین کە هەموولایەک لێی رازی بن".
راشیگەیاند، "پەرلەمانی کوردستان ئەزموونێکی گرنگە لە ناوچەکەدا دەبێ بیپارێزین".

وتیشی: “پوختەی قسەی ناو دڵی خەڵکی کوردستان داواکردنی یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانە…گەلی کوردستان گەلێکی یەکگرتووە و پێویستە لایەنە سیاسییەکانیش وەک گەلەکەیان بۆ بەرژەوەندی نیشتمان ڕێکبکەون و بەو شێوەیە دەتوانین هەڵبژاردنێکی ڕوون و دادپەروەرانە بکەین، بە ڕەزامەندی و بە بەشداری هەموولایەک”.

لەبارەی دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیکردەوە، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە بارودۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و پێویستی بە ئاشتییە. لەبارە جەنگی غەززەوە باسی لەوە کرد، "چارەسەری کێشەی فەلەستین و ئیسرائیل، دروستکردنی دوو دەوڵەتە بۆ هەردوولا".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP