دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سوودانی بڵاوکرایەوە

هەرێم نیوز 

ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوە ڕایانگەیاند،  جه‌خت له‌ گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى بنياتنه‌رى تايبه‌ت به‌ پرسه‌ هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و هه‌رێمى كوردستان دەکەنەوە. 

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە کۆبوونەوەکەدا پێزانينى خۆى بۆ هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆكوه‌زيران سوودانى و پێداگرييان له‌سه‌ر گفتوگۆى نێوان هه‌موو لايه‌نه‌كان به‌ مه‌به‌ستى سه‌قامگيريى سياسيى وڵات، دووپات كرده‌وه‌.‌ 

دەقی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەکەوە:

 سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌لسوودانى كۆبوونه‌وه‌

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2024/4/27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه‌. 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ له‌ بواره‌كانى خزمه‌تگوزارى و په‌ره‌پێداندا به‌پێى كارنامه‌ى حكوومه‌ت بۆ باشتركردنى دۆخى خزمه‌تگوزارى و بارى گوزه‌رانى هاووڵاتييان له‌ هه‌موو عێراق، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى بنياتنه‌رى تايبه‌ت به‌ پرسه‌ هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌ سه‌ر دوا پێشهاته‌ سياسييه‌كانى وڵات و داكۆكييان له‌ گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيرى له‌ هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌ت له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌، هه‌روه‌ها پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرده‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پشتگيريى هه‌موو لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عێراقيان به‌ پێويست زانى.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌لسوودانى، سه‌ردانه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا، له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيش پێزانينى خۆى بۆ هه‌نگاوه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌لسوودانى و پێداگرييان له‌سه‌ر گفتوگۆى نێوان هه‌موو لايه‌نه‌كان به‌ مه‌به‌ستى سه‌قامگيريى سياسيى وڵات، دووپات كرده‌وه‌.‌



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP