هەرێم نیوز
به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ژمێریاری سه‌ربازی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هەژماری من ڕوونکردنەوە بڵاودەکاتەوە.
لە ڕوونکردنەوەکەدا کە پەڕەی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردووەتەوە، هاتووە:" وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له پرۆژه‌ی هه‌ژماری مندا پيشەنگ بووە لە كاره‌كانیدا و تا ئێستا له سه‌دا 75 حه‌فتا و پێنجی پێشمه‌رگه توانیویانە كارتی بانكی هه‌ژماری من وه‌ربگرنە‌وه."
دەشڵێت، پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه و رۆژانه كارتی زیاتر له بانكه‌كان وهردهگیڕێنهوه. له مانگی نیساندا لەقۆناغی دووه‌مدا ژمارەیەک پيشمەرگە مووچەيان لەڕێگاى هەژمارى من وه‌رگرتوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە :"سوپاسى تيمى هەژمارى من دەكەين لە حكومەتى هەرێمى كوردستان کە بەردەوام لە هاوكارى و هەماهەنگى دان لەگەڵمان بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەكە و سەرکەوتنی."
لە ڕوونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە:" دڵنیایی ده‌ده‌ین كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به زووترین كات سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ڕاده‌گه‌یەنێت، کە بریتیه له ته‌واو بوونی مامه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه و جێبه‌جێ كردنی وه‌رگرتنی مووچه به‌ڕێگای ئه‌لكترۆنی."