دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

پێشەوا هەورامانی: بانکی تی بی ئای بووەتە بەشێک لە پڕۆژەی هەژماری من

هەرێم نیوز

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ بەربەستێک لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەراندا نەماوە، دەشڵێت، زۆر بەڕوونی بانكی تی بی ئای هاتووەتە ناو پڕۆژەی هەژماری من و بووە حەوتەمین بانكی بەشدار لە هەژماری من. 

ئەمڕۆ چوارشەممە (8ـی ئایاری 2024) پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ناوەرۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی خستەڕوو، رایگەیاند، هیچ بەربەستێک لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەراندا نەماوە. 

راشیگەیاند، لەماوەی 15 رۆژدا کارەکانی دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست تەواو دەکرێت.

لەبارەی بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەوە رایگەیاند، لەبارەی تاوەکو کاتژمێر 4 ی ئەمڕۆ 16 فەرمانبەر داوای فۆڕمی تی بی ئای یان  لە حکومەتی هەرێم کردووە بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی.

وتیشی، ئەم کابینەیە بووەتە کابینەی بیانو بڕین، هیچ بیانوویەک ناهێڵینەوە بۆ ئەوەی مافی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بخورێت.

لەبارەی دواكەوتنی مووچەوە، پێشەوا هەورامی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوو بەربەست هەبوون لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەران، یەكەمیان پێوەندی بە داهاتی ناوخۆ بوو، دووەمیشیان پێوەندی بە تەوتینی فەرمانبەران هەبووە لەلایەن بانكێكی حكوومییەوە

باسی لەوەش کرد، تەوتین و هەژماری من یەك ئامانجیان هەیە و هەرگیز دژی بەبانكیكردنی مووچە نەبووین 

هەورامی وتیشی، "زۆر بە روونی پێتان بڵێم: بانكی تی بی ئای هاتووەتە ناو پڕۆژەی هەژماری من و بووە حەوتەمین بانكی بەشدار لە هەژماری من" .

وتەبێژی حكوومەت ئاماژەی بەوەش کرد، هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی مووچە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە نەماوە و چاوەڕێ دەكەن لە زووترین كاتدا وەزارەتی دارایی فیدراڵ مووچە بنێرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP