هەرێم نیوز
له دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانيدا بۆ به‌غدا، به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ د. له‌تيف ڕه‌شيد سه‌ركۆمارى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی راگەیاندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى گشتيى عێراق و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، بره‌ودان به پێشخستنى كه‌رتى ئابوورى و خزمه‌تگوزارى، پشتگيرى له حكوومه‌تى فيدراڵ بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان به‌پێى ده‌ستوور و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، تاوتوێ كرا.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و سه‌رخستنى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسيان له سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ بۆ ئه‌مه‌ريكا و سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌ركۆمارى توركيا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامى هه‌ردوو سه‌ردانه‌كه كرد بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا و توركيا، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا، له‌گه‌ڵ هاريكاريى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر.
بەپێی راگەیاندراوەکە لە کۆبونەوەکەدا، نێچيرڤان بارزانى، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشهكانيهتى له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، له سه‌روويانه‌وه ئه‌و پرس و كێشانه‌ى په‌يوه‌ندييان به دۆخى ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتييانه‌وه هه‌يه. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز سهركۆمار باسى له گرنگيى به‌رده‌واميى ديدار و سه‌ردانه‌كانى شاندى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ركۆمارى عێراقى فيدراڵ، سه‌ركۆنه‌ى هێرشى درۆنيى پێرێ شه‌وى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆريان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى كرد و هێرشه‌كه‌يان به ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سهقامگيريى وڵات، له قه‌ڵه‌م دا.