دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

وەزیری دارایی: کاری باشمان بۆ بەهێزکردنی ژێزخانی بانکەکان کردووە

هەرێم نیوز

وەزیری دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکە پسپۆڕیەکانی وەزارەت کۆبووەوە و ڕایگەیاند، لەم کابینەیە کاری باشمان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی بانکەکان کردووە.       

ڕۆژی دووشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری لەدیوانی وەزارەت لەگەڵ بەڕێوەبەری سەرجەم بانکە پسپۆڕیەکانی سەر بەوەزارەتی دارایی کۆبووەوە.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لە سەر ڕێکخستنەوەو بەرەو پێشبردنی کاری بانکە پسپۆڕیەکان کراو وەزیری دارایی داوای کرد کارئاسانی تەواو بۆ مامەڵەی ئەو هاوڵاتیانە بکەن کە قەرزو پێشینەیان وەرگرتووە و پلان و پێشنیاری خۆیان لەو بارەیەوە بۆ وەزارەت بەرز بکەنەوە.   

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا ئاواتی شێخ جەناب ڕوونیکردەوە سەرەڕای قەیران و کێشەکان لەم کابینەیە توانیویانە کاری باش بۆ بەرەو پێشبردنی ژێرخانی بانکەکان بکەن و لەداهاتوشدا بەپلان و بەرنامەی گونجاو کارەکانیان باشتر ڕێک دەخەنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP