هەرێم نیوز
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی ژمارەیەک کاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، زیادکردنی چەند کاندیدێکی دیکە، بە هۆی سەرپێچی لە رێنماییەکانی کۆمسیۆن.
ئەمرۆ چوارشەممە، کۆمسیۆنی هڵبژاردنەکان لە ڕێی نووسراوێکەوە بڵاویکردەوە کە بە پێی بریاری (2 و 3) لە کۆنووسی ئاسایی ژمارە(15) ، بڕیاردرا بە دوور خستنەوەی هەریەک لە :
"پەخشان عەبدولرەحمان ئەحمەد) و گۆرینی بە (ئەمینە موحەمەد پورکەریم) .
دوور خستنەوەی "ئاواز تۆفیق عەبدولعەزیز" و گۆرینی بە "رەنگین جەبار" .
دوورخستنەوەی "سارا نەجمەدین" لەسەر لیستی بەرەی گەل و گۆرینی بە "یاد فکرەت خەسرەو".
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، بڕیاردراوه به سڕینه‌وه‌ی ناوی كاوار نیعمه‌ت محه‌مه‌د له‌سه‌ر لیستی "هه‌ڵوێست" له پارێزگای دهۆك، هه‌روه‌ها زیادكردنی ناوی نه‌رمین محه‌مه‌د ساڵح بۆ لیستی بزوتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئیسلامی كوردستان له پارێزگای هه‌ولێر.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە لە 10ی حوزەیرانی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت، لەو چوارچێوەیەدا، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئامادەكارییەكانی دەست پێكردووە.