دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

بارزانی: ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو چەک و کۆمەڵکوژی و تاوانێک بەهێزترە

هەرێم نیوز

مەسعود بارزانی، لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی پەیامێکی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بارزانی، لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆلی خۆشناوەتی، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە: "ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو چەک و کۆمەڵکوژی و تاوانێک بەهێزترە، لە 37ەمین ساڵیادی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە، هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو تاوانە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان."

ئەمڕۆ37 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنەکە تێدەپەڕێت. لە ساڵی 1987 رژێمی سەدام حوسێن بە چەكی كیمیایی بۆردوومانی هەردوو گوندی بالیسان و شێخ وەسانانی كرد و بەهۆیەوە زیاتر لە 200 كەس بە كاریگەریی ئەم چەكە گیانیان لەدەستدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP