هەرێم نیوز
به‌هۆی خراپی و نه‌شیاویان بۆ خواردن، لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی زیاتر له 10 تۆن و 250 كلیلۆگرام سه‌وزه و میوه‌ی خراپی له‌ناوبردوه كه شه‌ش تۆن و (530) كیلۆگرامی په‌تاته بوه.
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له راپۆرتی مانگانه‌ی لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه، له ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كه بۆ فرۆشتگاكانی عه‌لوه، توانیویانه له مانگی (ئازار) رابردو ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له (10) تۆن و (250) كیلۆگرام سه‌وزه و میوه‌ی خراپ‌دا بگرن و رێگری له خستنه ناوبازاڕیان بكه‌ن كه له‌لایه‌ن به‌شێك له خاوه‌ن فرۆشتگاكانه‌وه نیازی ساغكردنه‌وه‌یان هه‌بوه.
له ئاماری لیژنه‌كه‌دا هاتوه؛ به‌شێك له سه‌وزه و میوه‌كان له شه‌ش تۆن و (530) كلیۆگرام په‌تاته، (450) كیلۆگرام زه‌نجه‌بیل، (650) كیلۆگرام كاهو، (250) كیلۆگرام پیازی ته‌ڕ، (340) كیلۆگرام كاڵه‌ك پێكهاتون.
ئاماژە بەوەشدراوە، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بڕی (150) كیلۆگرام تور، (350) كیلۆگرام هه‌نار، (550) كیلۆگرام سندی و لیمۆ و لاله‌نگی، (180) كیلۆگرام كه‌ستانه، (150) كیلۆگرام بیبه‌ر، (300) كیلۆگرام بامیه و (180) كیلۆگرام ترێ كه‌سه‌رجه‌میان به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوبراون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئه‌ندامانی لیژنه‌كه له كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا و نوێنه‌ری قائیمقامیه‌ت و ئاسایشی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كشتوكاڵ، ته‌ندروستی، چاودێری بازرگانی پێكهاتون و رۆژانه له سه‌عات (06:00)ـی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه له‌ناو عه‌لوه‌كه پشكنین بۆ ئه‌و سه‌وزه و میوه و خوارده‌مه‌نیانه ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن خاوه‌ن نوسینگه‌كانه‌وه ده‌خرێته‌ڕو.