دواین هەواڵ

کوردستان‌

 24/03/2024

پارێزگاری هەولێر: وەک قەرەبوو یەک ساڵ لە کرێی دوکانەکانی لەنگە خۆشدەبن

هەرێم نیوز

پارێزگارى هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، بڕیاریدا وەک قەرەبوو بۆ ئەو دوکانانەی زیانیان بەرکەوت لە ئاگرەکەی لەنگەی هەولێر یەک ساڵ لە کرێکانان خۆشدەبێت و لەگەڵ  6 مانگ لە ڕوسماتى خاشاکى هەموو ئەو دوکانانەى لەنگە کە بەهۆى ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە.

لە راگەیاندراوێکدا پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە، بریارى یەک ساڵ لێخۆشبوون لە کرێى ساڵانە و 6 مانگ لە ڕوسماتى خاشاکى هەموو ئەو دوکانانەى لەنگە کە بەهۆى ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە پەسندکرد.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە، دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی 2024.2.27، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە (166) دوکانی بازاڕەکە زیانیان پێگەیشت، لە دانیشتنى ژمارەى 10ى ئەنجومەنى شارەوانى هەولێر لە 2024.3.6، سەربارەت بە هاریکارى و یارمەتیدانى زیانلێکەوتووانى بازاڕەکە بڕیاردرا بەڵێخۆشبوونى (یەک ساڵ) لە کرێى ساڵانە و (6 مانگ) لێخۆشبوون لە ڕسووماتى خۆڵ و خاشاکى هەموو ئەو دوکانانەى بازاڕەکە، کە گرێبەتستیان لەگەڵ سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەیە و بەهۆى ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە، ئەمڕۆش یەکشەممە 2024.3.24، بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بڕیارەکەى پەسەند کرد و لەمڕۆوە بڕیارەکە لەلایەن بەشى ژمێریارى و داهات و گرێبەستەکان دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP