دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕوونکردنەوە لەبارەی کێشەی دەرنەکەوتنی ناوی منداڵان لە پسوولەی ئەلیکترۆنیی خۆراک

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی هۆکاری دەرنەکەوتنی ناوی ئەو منداڵانە بڵاو کردەوە کە مامەڵەی زیادکردنیان بۆ پسوولەی ئەلیکترۆنی بە سەرکەوتوویی ئەنجام داوە.

ئەمڕۆ شەممە، 13ـی 6ـی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پسوولەی خۆراکی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، زۆرێک لە هاووڵاتییان پرسیار دەکەن کە بۆچی سەرەڕای ئەنجامدانی مامەڵەی زیادکردنی منداڵ بە شێوەی ئەلیکترۆنی، هێشتا ناوی منداڵەکەیان لە لیستەکەدا زیاد نەبووە.

لە وەڵامدا، بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند: "لەبەر ئەوەی مامەڵەکە بە شێوازی ئەلیکترۆنی دەگەڕێتەوە، پێویستی بە پرۆسەی وردبینیکردن هەیە تا دەچێتە ناو سیستەمەوە."

 هەروەها جەختیان کردەوە کە بە دڵنیاییەوە هەموو ئەو داواکارییانەی کە بە دروستی ئەنجام دراون، زیاد دەکرێن، بەڵام بەهۆی زۆریی ژمارەی داواکارییەکانەوە، پڕۆسەکە کاتی پێویستە و هاووڵاتییان پێویستە چاوەڕێی تەواوبوونی وردبینییەکە بن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP