دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 19/03/2024

خۆگونجاندن ..‌

ئا: دیدار
یەکێک لەو شتانەی کە هەموو مرۆڤێک پێویستی پێیەتی خۆگونجاندنە لە گەڵ بارودۆخ و ژینگە و دەوروبەر، بەتایبەتی ئەو کاتانەی خۆگونجاندن هەڵبژاردنی خۆت نییە و شتێک نییە بەدەستی خۆت بەڵکو بەسەرتدا دادەسەپێنرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دوو شت هەیە کە دەبێت سەبارەت بە خۆگونجاندن بیانزانیت:

یەکەم: نابێت لەگەڵ هەموو بارودۆخێک خۆت بگونجێنێت.
دووەم: دەبێت سنوور و کات بۆ حاڵەتی خۆگونجاندن دابنێیت.

مەبەست لێرە ئەوەیە کە هەندێک خۆگونجاندن لەبری قازانج زیانت پێدەگەینێت و، هەندێک خۆگونجاندیش پێویستە بۆ ماوەیەکی دیاری کراو بێت بۆ ئەوەی تۆش وەکو بۆقەکەت بەسەر نێت! بۆقی ناو ئاوە گەرمەکە یەکێک لەو نمونانەی بۆ روونکردنەیەوە ئەم بابەتە بەکاردێت.

ئەگەر بۆقێک بخەیتە ناو دەفرێک ئاوی ساردەوە و دەفرەکە بخەیتە سەر ئاگرێکی هێواش، لەگەڵ گەرمبوونی ئاوەکە و تێپەڕینی کات بۆقەکە لە شوێنی خۆی ناجوڵێت و لە جێگای خۆی دەمێنێتەوە، چونکە بۆقەکە دەیەوێت وەکو ئێمە خۆی لەگەڵ بارودۆخ و پلەی گەرمی ئاوەکە بگونجێنێت، واتە پلەی گەرمی لەشی خۆی لەگەڵ ئاستی گەرمی ئاوەکە نزیک دەکاتەوە، بەڵام تۆ ئاگرەکە مەکوژێنەوە بۆ ئەوەی بزانیت بۆقەکە چەندە دەتوانێت بەرگە بگرێ، کاتێک ئاوەکە زۆر گەرم دەبێت ئایا بۆقەکە باز دەدات؟

ئەوەی سەیرە کە بۆقەکە بازنادات و دەمرێت، بەڵام ئایا بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی ئاوەکە دەمرێت؟ بێگومان ئەوە لەوانەیە رای زۆربەتان بێت. بەڵام زانست لێکدانەوەیەکی تەواو جیاوازی هەیە. ئەم گیانلەبەرە بۆیە دەمرێت چونکە توانای هێزی بازدانی لەدەست دەدات بەهۆی لەدەستدانی توانای بەرگری. واتە خۆگونجاندنی زیاد لە پێویست ئەوەندە بێهێزی دەکات کە بڕیاری بازدان هیچ سودێکی نامێنێت.بۆیە واباشترە تۆش لەکاتی گونجاودا حاڵەتی خۆگونجاندن بوەستێنێت و بزانیت کەی کاتی گونجاوە بۆ بازدان و خۆدەربازکردن





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP