دواین هەواڵ

وەرزش‌

 04/03/2024

مان یونایتد به‌رگه‌ی‌ فشاره‌كانی‌ سیتی‌ نه‌گرت

دانەر ئەسڵان

ئه‌وه‌ی‌ به‌ دێربی‌ ناوبراو له‌ شه‌وی‌ ڕابردوودا له‌ هه‌موو شتێك ده‌چوو به‌س له‌ دێربی‌ نه‌ده‌چوو به‌و پێیه‌ی‌ چاوه‌كان هه‌موو له‌ سه‌ر یارییه‌كه‌ی‌ نێو ئیتیحاد بوون كه‌ تیایدا ده‌بو مان یونایتد كه‌ هه‌ر خێرا به‌ گۆڵێك پێشكه‌وت شتێكی‌ زیاتر پێشكه‌ش بكات له‌ به‌رامبه‌ر مان سیتی‌، به‌ڵام ته‌نها یه‌ك گێم یاری‌ بۆ كرا گێمی‌ دووه‌م كوڕانی‌ گواردیۆلا له‌گه‌ڵ تۆپه‌كه‌دا یارییان به‌ یاریزانانی‌ مان یونایتدیش كرد و به‌ ئاسانترین شێوه‌ دێربی‌ شاری‌ مانچیسته‌ریان لێ‌ بردنه‌وه‌.
شه‌وی‌ دوو شه‌ممه‌ كۆتا یاری‌ هه‌فته‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت كه‌ تیایدا یانه‌ی‌ شیڤێڵد یونایتد میوانداری‌ یانه‌ی‌ ئارسیناڵ ده‌كات.

ئه‌نجامی‌ یارییه‌كانی‌‌ شه‌ممه‌

ئیڤه‌رتۆن 1 – وێستهام 3
فۆڵهام 3 – برایتۆن 0
نیوكاسڵ 3 – ولڤه‌رهامتۆن 0
تۆتنهام 3 – كریستاڵ پاڵاس 1
نۆتینگهام 0 – لیڤه‌رپول 1
برینتفۆرد 2 – چێڵسی‌ 2
لۆتون تاون 2 – ئه‌ستۆن ڤێلا 3

ئه‌نجامی‌ یارییه‌كانی‌ یه‌ك شه‌ممه‌

بێرنلی‌ 0 – بۆرنمۆس 2
مان سیتی 3‌ – مان یونایتد 1

كاتی‌ یارییه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ دوو شه‌ممه‌

شیفێڵد – ئارسیناڵ   كاتژمێر 11 ی‌ شه‌و



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP