دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 29/02/2024

چارەسەری هەبوونی ترشەڵۆك و ئازاری گەدە..!!

ئا: دەریا

ئەوخواردنانەی بەسوودن ....

1- خواردنی ئەم سەوزانە وەک بڕۆکلی و قرنابیت و خاس و کەروز و خەیار و بیبەری شیرین و پەتاتە بەسوودن .
2- شۆفان و سرکەی سێو (دوای نان خواردن) و زەنجیل و شیر .
3- خواردنی مۆز و سێو و شوتی و ھەرمێ و ئەڤۆکادۆ.
4- بەکارھێنانی زەیتی زەیتون و گوێز و باوی و گازۆ و زەیتی گولەبەڕۆژە.
5- ھەندێ گیادەرمان بە شێوەی چایە (١ ملاکی شێو گیادەرمان لەگەل ٢ پەرداخ ئاو بکولێنە وەک چایە) وەک گولە حاجێلە و جاترە و ڕازایانە) ڕۆژانە ١ جار
6- زۆر ئاو خواردنەوە ١٠ تا ١٥ گلاس
7- شەربەتی میوەی سروشتی بە ئارەزووی خۆت ڕۆژانە دروست بكە دوای نان خواردن بیخۆ .
8- ٧ دەنک باوی یان گازۆ لەگەڵ ١ بەرداخ شیر پێکەوە بەتێکەڵی بیکە بەگیراوەیەک لەژاتی بونی ئازاروو بێ تاقەتی و بونی دڵە کزێ بیخۆ .
9- - ئاوی بنێشتی کوردی دوای نان خواردن
10- خواردن بە ھێواشی بخۆ و جوان بیجو
11- لەکاتی ژان کردنی گەدە واباشە شیر و مۆز و ھەنگوین یان ھەر سێکیان بەیەکەوە یان بەتەنھا لەگەل ئاو ڕۆژانە

 ئەوخواردنانەی کە خراپن بۆترشەڵۆکی گەدە پێوویستە دوورکەونەوە:

1- خواردنی چەور و سورکراوە
2- پرتەقال و لیمۆ و میوەوترشەکان و تەماتە و ئەنەناس
3- چوکلێت و شکولاتە و چایە و قاوە
4- سیر و پیاز و و پونگ و نەعناع بەھارات
5- بنێشت جووین و شلەمەنی قووتووبەندەکان و ئارەق
6- نابێت ٣ کاتژمێر پێش نووستن خواردن بخۆیت

تەندروست بن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP