دواین هەواڵ

وەرزش‌

 26/02/2024

بەهۆی رەفتاری شەرمەزاركەرەوە سعودییە سزای رۆناڵدۆ دەدات

هەرێم نیوز

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی سعودیە ئەو سزایەیان ئاشکرا کردووە کە بڕیارە بەسەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی کاپتنی یانەی نەسردا بسەپێندرێت، بەهۆی ئەو ڕەفتارە نەشیاوە وە، كەلە یارییەکەی ئێوارەی یەکشەممەدا بەرامبەر هاندەرانی یانەی ئەلشەباب، ئەنجامیدا. .

ڤیدیۆ کلیپێک لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە، و لە پەخشی ڕاستەوخۆی ڕووبەڕووبوونەوەکەدا پەخش نەکرا، کە تیایدا ڕۆناڵدۆ دەردەکەوێت، جوڵەیەکی  نەشیاو دەرچوون لە ئەخلاقی گشتی بەرامبەر هاندەرانی ئەلشەباب دەكات.

ئەم کارەی کریستیانۆ لە وەڵامی ئەو هاندەرە گەنجانەدا بوو کە لە یاریگاکاندا دروشمی ناوی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینییان دەوتەوە کە ڕکابەری مێژوویی ڕۆناڵدۆیە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیای سعودی ، ئیدارەی لاوان وێنە و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت کە لەلایەن فۆتۆگرافەری فەرمی یانەکە و کامێرای ناوەندی ڕاگەیاندنەوە گیراوە، وەک بەڵگەیەک بۆ تۆمەتبارکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەکارهێناوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ڕۆژنامەی ئەلریادیەی سعودی، لیژنەی دیسپلین و ئەخلاقی فیدراسیۆنی سعودیە هەنگاو دەنێت بۆ ڕاگرتنی کریستیانۆ بۆ ماوەی دوو یاری، ئەمە جگە لەوەی بەهۆی ڕەفتارە ناوەرزشییەکانیەوە  دارایی لەڕووی داراییەوە  غەرامە دەكرێت



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP