دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 11/02/2024

فێریان نەکردین...

تەواری شێخ عوسمان
کە مناڵ بووم وەک زۆرینەی مناڵەکانی تری هاوتەمەنم ڕەفتارم ئەکرد، ئامۆژگاری نە ئەکرام کەنابێت لەمناڵانی کۆڵانەکەمان نەدەم، بەڵکوو ئەیانووت هەرکەسێک لێیدایت لێیبدەرەوە!
کە چومە خوێندنگا لەپاڵ فێربوونی نوسین و خوێندنەوە فێری چەند ڕەفتارێکی تریش بووم، کە گاڵتەکردن بوو بەکەسانی تر دۆزینەوەی ناوناتۆرە لەوانی تر.

لەجیاتی میهرەبانی فێری ڕقیان کردین بەرامبەر کەسایەتیی یە دیارەکانی مێژوو.

بۆنموونە بیرمە لە ناوەراستی ساڵی نەوەدەکاندا لە سەرەتای هەڵدانەوەی بەرگی کتێبەکان وێنەیەکی صەدام حسێن بەزۆرینەی کتێبەکانمانەوە بووئەوسەردەمە، کاتێک وێنەکانمان ئەشێواند نەیان ئەود نابێ گالتە بەشکۆی هیچ مرۆڤێک بکەین ئەگەر چی ئەو کەسە دڕندەو دیکتاتۆریش بێت، چونکە ئەو کەسە مرۆڤە.

فێریان کردین لە خوێندنگا هەندێ لە ئاژەڵەکان وەک سوکایەتی پێ کردن بەکار بهێنین بۆ مرۆڤەکان،کە ئەمە بەداخەوە سوکایەتی بوو بە هەردوو جۆری زیندەوەران.

فێر بووم لە خوێندندا پێشبڕکێ بکەم لەگەل خوێندکاری پۆلەکەم، ئەیانووت لەڕقا دەرەجەی باش بهێنە با پشتی بشکێنی!!!

فێریان کردم بەس بخوێنم،پێیان ئەوتم دوژمن بەخۆت خۆش مەکە!!بەڵام ئایا ئەمانە بنیات نان و پەروەردەی تاکێکی تەندرووستە؟

باش فریا کەوتم وردە وردە هەندێک لەو ڕەفتارانە ون بوون لەگەل گەورەبوونمدا، کاتێک خۆم جارێکی تر پەروەردە کردەوەو تێگەیشتم ژیان هەر پێشبڕکێ نییە لەگەل ئەوانی تردا، ژیان تەنها خۆپەرستی و خۆ بەگەورەزانینن نییە.

ژیان هەر سەرکەوتن و تاکلایەنانە نییە،ئای ئەزیزان تێ گەیشتم ئێستا چەندێک لە پەروەردە لە دواوەیین، بەلام بەم رۆژگارە بروانامەو قسەی بریقەدار لە تاکی کورد ئەبیسترێت!!!
گالتە کردن بە کەسانی تر لە باخچەکانەوە فێر ئەکرێن کە جێی قبوول نییە، لێدانەوەی هاورێکەت جێی قبوڵ نییە، پێشکەوتن لە گەڵ هاوڕێکانمان لە خوێندن بێ ماناو کاری کەسانی تەندروست باش نییە.

سوکایەتی کردن بە تەنانەت ناحەز و کەسەشەڕانگێزەکانیش دروست نییە.

بەهیوام فێر ببین کە ڕێز ئەبێتە هەوێنی مرۆڤ بوون، دوورکەوتنەوە لە وشەی نەشیاو ڕق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP