دواین هەواڵ

وەرزش‌

 11/02/2024

داواکاری کۆتایی پاریس سانجێرمان لە کیلیان مباپی

هەرێم نیوز

لە کاتێکدایە کە هەواڵێک بڵاوبووەتەوە کە هاوینی داهاتوو هێرشبەرە فەرەنسیەکە ڕیزی یانەکەی بەجێدەهێڵێت و ڕوو دەکاتە یانەی ڕیاڵ مەدرید، یاریزانەکە لە ئیستادا لە کۆتا شەش مانگی کۆتایی گرێبەستەکەیدایە و بەپێی یاساکان دەتوانێت ڕێکەوتن لەگەڵ هەر یانەیەکی دیکە بکات کە خۆی دەیەوێت لەداهاتوودا یاری بۆ بکات.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، یانە فەرەنسییەکە داوای لە کیلیان مباپێ کردووە هیچ بڕیارێک لە بارەی داهاتووی ئاشکرا نەکات،باس لەوە دەکرا لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا مباپێ دوا بڕیاری خۆی دەدات و ناسر خلیفی یەکەم کەس دەبێت کە بڕیارەکەی پێدەوترێت ،بۆ ئەوەی پشێوی لەناو تیپەکەدا دروست نەبێت ،بەتایبەتی کە یانەکە کۆمەڵێک یاری گرنگ و چارەنوس سازی لەبەردەستدایه بۆ یەکلاکردنەوەی وەرزەکە لە خولی فەرەنسی و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و نایانەوێت سەرنجی یاریزانەکان و یانەکە لەسەر بابەتی دیکە بێت.

ئاشکرابووە کە یانەی ڕیال مەدرید بەنیازە نیوەی مووچەی ئەو یاریزانە فەرەنسییە بدات کە لەگەڵ پاریس سانجێرمان وەری دەگرێت، بەڵام لە ڕێگەی پاداشتی گرێبەستکردنەوە قەرەبووی دەکاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP