دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 06/02/2024

ئیسرائیل هێرشەکانی توندتر کردووەتە و ناکۆکی کەوتووەتە نێو سەرکردەکانی حەماس

هەرێم نیوز

لەگەڵ تازەترین سەفەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئیسرائیل دەڵێت لە ڕەفەح، ئەو شارەی لێوانلێوە لە ئاواری جەنگیی، هێرشەکانی توندتر دەکات. وەزیرەکەی ئەمریکا دەڵێت ئامانجی سەفەرەکەی ئەوەیە ئاگربەست لە کەرتی غەززە دروستبکات. لەلایەکیشەوە چەند ڕاپۆرتێک هەن باس لەوە دەکەن، کە ناکۆکی لەنێو سەرانی حەماس دروستبووە، لەبارەی ئەو پێشنیارانەی پەیوەستن بەئاگربەستی جەنگەوە.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەک یەکەم وڵات سەردانی سعودییەی کرد.

ئێستاش گەیشتووتە قاهیرە و لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر کۆبووەوە.

لە هەمانکاتدا، ئیسرائیل ڕایگەیاندووە درێژە بە قۆناغێکی دیکەی جەنگی زەمینی خۆی دەدات، و هێرشەکانی لە شاری ڕەفەح لە کەرتی غەززە توندتر دەکات.

یۆئاڤ گالانتی وەزیری بەرگری ئیسرائیلیش دەڵێت، "شەڕکەرانی حەماس، کە لە ڕەفەح خۆیان حەشارداوە، گەیشتوونەتە کۆتایی ڕێگاکە."

لەولاشەوە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت پەنابەران لە ناوچەکانی دیکەوە ڕووەو ڕەفەح بەڕێکەوتوون. هەروەها بەرپرسانی ناوخۆییش باس لەوە دەکەن، کە ئێستا زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی غەززە لەم شارەدا ناژین.

 تا ئێستا حەماس بەشێوەی فەرمی هیچ لێدوانێکی لەسەر دانوستانەکان سەبارەت بە ئەگەری ئاگربەست نەداوە.

پێشتر هەواڵی ئینشیقاق و ناکۆکی لە سەرکردایەتی ئەم گرووپەدا هەبوو. باس لەوە دەکرێت کە یەکێک لە ئاستەنگە سەرەکییەکانی درێژکردنەوەی پرۆسەی دانوستانەکان لەسەر ئاگربەست هەڵوێستی حەماس و ڕۆڵی ئەم گرووپە لە داهاتووی غەززەدایە.

ئێران داوای لە ئەمریکا و بەریتانیا کرد عێراق و سوریا بەجێبهێڵن

هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ناوچەکە، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش لە نیویۆرک، شەوی دووشەممە داوای لە ئەمریکا و بەریتانیا کرد عێراق و سوریا بەجێبهێڵن.

ئێران ڕەتیشیدەکاتەوە دەسەڵاتی بەسەر هێزە میلیشیاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەبێت. هۆکاری زیاتر تێکچوونی دۆخی ناوچەکەشی بۆ بوونی هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەڕاندەوە.

ئەنتۆنی بلینکن لە پێنجەمین گەشتی ناوچەییدا لە دوای دەستپێکردنی ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە ڕیاز، شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان چاوی بە جێنشینی سعودیە کەوت.

مەبەست لەم گەشتە وەزەیری دەرەوەی ئەمریکا، هەوڵدانە ئەوەی یارمەتیدانییە مرۆییەکان بگاتە کەرتی غەززە، لەگەڵ گەیشتن بە ئاگربەست و ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان.

بەڵام لەلایەکی دیکەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی ئاگربەستەوە ڕایگەیاند، داواکارییەکانی حەماس بۆ ئازادکردنی بارمتەکان جێگەی قبوڵکردن نییە.

گەشتەکەی بلینکن لە کاتێکدایە چەند ڕۆژتێک تێدەپەڕێت بەسەر هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی هێزە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران، لە وڵاتانی عێراق، سوریا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP