دواین هەواڵ

وەرزش‌

 02/02/2024

خیتافی داوای ڕاگرتنی جود بلینگهام دەکات

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، هەڕەشەی سڕکردن لە جود بێلینگهامی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکرێت، دوای ئەوەی دوێنێ سکاڵایەکی یانەی خیتافی پێشکەش بە خولی ئیسپانیا کرد، سەبارەت بە سووکایەتیکردنی بێلینگهام بە مەیسۆن گرینوود.

کامێراکان جود بێلینگهامیان گرتووە کە سوکایەتی بە ماسۆن گرینوودی هاونیشتیمانی دەکات لە یارییەکەی ڕیال مەدرید بەرامبەر خیتافی کە تێدا ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر براوەبوو، بەپێی هەمان سەرچاوە ،بەرپرسانی خولی ئیسپانی وەک هەمیشە لەم حاڵەتانەدا ڕێکارەکان دەگرێتەبەر، پسپۆڕێک ڕادەسپێرێت ڕاپۆرتێکی لێو خوێندنەوە ئامادەبکات و پێشکەشی یەکێتیەکەی بکات و دەبێت وشەکان و ڕاپۆرتەکە بەتەواوی ڕونبن بە ڕێژەی 100% بەڵگەکان سەلمێنراوبێت بۆ سزادانی تۆمەتبارەکە. لە ڤیدیۆکەدا وا دەردەکەوێت بیلینگهام گرینوود بە "دەستدرێژیکار" ناوببات، دوای یارییەکەی خیتافی و ڕیال مەدرید ئەم حاڵەتە وەک ئاگری سەرچیا لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە، هەرچەندە هیچ کام لە لایەنەکان هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو بابەتە نەداوە. هەروەها هەردوو یانە هیچ لێدوانێکیان بڵاونەکردەوە، سەرەڕای ئەوەی خیتافی لە ئێستادا سکاڵایەکی فەرمی پێشکەش کردووە.

دەنگەکانی دیکەی سۆشیال میدیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوەی بێلینگهام وتوویەتی "دەستدرێژیکار" نەبووە بەڵکو "زبڵ" بووە. ڕاپۆرتی ئەو شارەزایە لە خوێندنەوەی لێو، ئەو ڕاپۆرتە دەبێت کە دیاری دەکات کە یاریزانەکەی ڕیال مەدرید چی گوتووە.

مەیسۆن گرینوود لە مانگی یەکی ساڵی 2022 بە تۆمەتی دەستدرێژی و هەوڵدان بۆ دەستدرێژی سێکسی لەلایەن هاوبەشەکەیەوە، هاری ڕۆبسۆنەوە تۆمەتبار کرا.

لەو کاتەوە یاریزانەکە لە ڕیزی یانەی مانچستەریونایتد سڕکرا و دواتر بابەتەکە هەڵوەشایەوە و مانچستەریونایتد لەژێر فشاری هاندەراندا یاریزانەکەی ئازادکرد و لەسەرەتایی ئەم وەرزەوە بەشێوەی خواستن ڕویکردوەتە یانەی خیتافی ئیسپانی خولی ئیسپانی توانای سەپاندنی سزای نییە ئەگەر سەلمێندرا کە بێلینگهام سووکایەتی بە گرینوود کردووە، ئەوا دەبێت یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بەرپرسیار بێت لە سزادانی ئەو یاریزانە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لالیگا دەسەڵاتی سەپاندنی سزای نییە لە سکاڵاکانی لەم جۆرەدا ڕوداوانەدا ،لە ئێستادا فیدراسیۆنەکە هیچ گلەییەکی لە یاریزانەکەی ڕیال مەدرید نییە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP