دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 31/01/2024

نیشانە ئاگاداركەرەوەکانی خۆكوشتن

د.لاڤە دارا علی - پسپۆری نەخۆشی یە دەروونی یەکان

خۆکوشتن کێشەیەکی جیهانیە لەم ماوەیەی ڕابردوو تیشکخراوەتە سەربابەتەکە هەربۆیەبەباشمان زانی چەند خاڵێک بخەینەڕوو.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەر چل چرکەیەک کەسێک کۆتایی بەژیانی دەهێنێت ،لەبەر بەربڵاوی بابەتەکە پێویستەهەر گفتوگۆیەك یان قسەیەك لەبارەى خۆكوشتنەوە بەهەند وەربگیرێت. ئەوە تەنها نیشانەیەكى ئاگاداركردنەوە نى یە لەوەى كە كەسى خۆكوژ بیر لە خۆكوشتن ئەكاتەوە-بەڵكو هاوارێكە بۆ داواكردنى یارمەتى.

زۆربەى كەسە خۆكوژەكان چەند ئاماژەیەکی ئاگاداركەرەوە یان ئاماژە بۆ نیازەكانیان ئەدەن. باشترین رِێگە بۆ رِێگرتن لە خۆكوشتن ناسینەوەى ئەو ئاماژە ئاگاداركەرەوانەن و زانینى چۆنێتى وەڵامدانەوەیەتى ئەگەر ئاشكرا كران. ئەگەر لەو باوەرِەدا بویت كە هاورِێیەك یان كەسێكى ناو خێزان خۆى ئەكوژێ‌، ئەتوانى رِۆڵى پارێزەر ببینیت بە دەرخستنی گرنگى پێدان و گوێڕاگرتن لەهەست و سۆزەکانی، هەوڵدان بۆچارەسەرکردنی کێشەکان و دۆزینەوەی پسپۆرِێكى دەرونى .

نیشانە ئاگاداركەرەوەكانى خۆكوشتن:

1. قسەكردن لەبارەى خۆكوشتنەوە: هەر قسەكردنێك لەبارەى خۆكوشتن، مردن، یان خۆئازاردانەوە، وەك "خۆزگە لەدایك نەبومایە"، "ئەگەر جارێكى تر بینیمیتەوە ....." و "باشتر ئەبم ئەگەر بمرم".
2. گەرِان بۆ ئامێرى لەناوبەر:هەوڵدان بۆ دەستكەوتنى تفەنگ، و حەب، و چەقۆ، یان شتى تر كە بكرێ‌ بەكار بهێنرێت لە هەوڵى خۆكوشتندا.

3. سەرقاڵ بوون بە مردنەوە: تیشك خستنە سەرى نامۆى مردن، و مەرگ، یان توندوتیژى، نوسینى هۆنراوە یان چیرۆك لەبارەى مردنەوە.

4. هیوا نیە بۆ داهاتوو: هەستكردن بە بێدەسەڵاتى، و بێ ئومێدى، وە كەوتنە ناو داوى (هیچ رِێگایەك بۆ دەرباز بوون نیە). گەیشتنە ئەو برِوایەى كە كارەكان باشتر نابن یان ناگۆرِێن.

5. رِق لەخۆبوون، خۆ بە قێزەون زان: هەستى پرِوپوچ، و هەست كردن بە تاوان و شەرم، هەستێكى وەك كۆڵگرانى (هەموان بێ‌ من باشتر ئەبن).

6. گەیشتن بە كاروبارەكان بە رِێك و پێكى: وەسیەت ئەنوسێ‌. دەستبەردارى موڵكە بەهاداریەكانى ئەبێت. رِێوشوێنى پێویست بۆ ئەندامانى خێزان دائەنێ‌.

7. خواحافیزەكردن:سەردانى نائاسایى یان چاوەرِوان نەكراو یان تەلەفون كردن بۆ خێزان و هاورِێیان. خواحافیزەیەكى وا لە خەڵك ئەكات وەك ئەوەى ئیتر نەیان بینێتەوە.

8. كشانەوە لە خەڵكانى تر: كشانەوە لە كەس و كار و هاورِێیان. زیادبوونى دابڕانی كۆمەڵایەتى. حەزئەكات بە تەنها بەجێ‌ بهێڵرێت.

9. هەڵسوكەوتى خۆ تێكدەرانە: زیاتر خواردنەوەى كهول یان بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، لێخورِینى هەڵەشە، پەیوەندى سێكسى نائارام. كردنى چەند مەترسیەكى ناپێویست وەك ئەوەى "ئارەزوى مردن"ى هەبێت.

10. هەستێكى كتوپرِى هێمنى: هەستكردنێكى كتوپرِ بە هێمنى و خۆشى دواى خەمۆكیەكى توند ئەكرێ‌ ماناى ئەوە بێت كە كەسەكە برِیارى هەوڵى خۆكوشتنى دابێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP