دواین هەواڵ

وەرزش‌

 24/01/2024

جەنگی میدیاکانی بەرشلۆنە و مەدرید لە دۆسیەی نیگێرادا

هەرێم نیوز

 بەگوێرەی ماڵپەڕی سپۆرت و ڕۆژنامەی کۆپی، ئەنجامی دۆسیەی نێگیرا دیاری کراوە و بەرشەلۆنە بێتاوان دەرچووە لەو تۆمەتانەی کە پەیوەندییان بە کڕینی ناوبژیوان و دەست تێکەڵکردن و گەندەڵی وەرزشییەوە هەیە.  دادوەر خواکین ئەگویرێ کە بەرپرسی دۆسیەی نێگێرییە لە کۆتاییدا و بە ڕوونی باسی لەوە کرد کە هیچ ئاماژەیەک نابینێت کە بەرشلۆنە توانیبێتی کاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەکان هەبێت لە ڕێگەی ناوبژیوانی پێشووەوە و بەرشەلۆنە ناوبژیوانەکانی نەکڕیوە.

 دادگا جەخت لەوە دەکاتەوە کە هیچ بەڵگەیەک نییە کە کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان هەبێت، دەشڵێت دوای پێداچوونەوە بە هەموو تۆمارەکانی بانکی، نەتوانراوە بسەلمێنرێت کە پارە بەناوبژیوانان دراوە.

"بەپێی ئەو بەڵگانەی پێشکەش کراون دادوەر دیاری دەکات کە پارە بە لایەنی سێیەم درابێت" ،هەروەها ناتوانرێت بسەلمێنرێت کە ئەو تۆمەتانە کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکان هەبوبێت و هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر گەندەڵی ناوبژیوانی یارییەکانی بەرشلۆنە" .

 ئەمانە لێدوان و بەڵگەکانی میدیاکانی هەرێمی کەتەلۆنیا بون لەسەر دۆسیەی نیگێرا ،پاشان میدیاکانی مەدرید لێدوان و بەڵگەنامەکانیان بە کۆن و ساختە دانا و بەم جۆرە وەڵامیان دانەوە

  ئەو بەڵگەنامانەی کەباس لە بێتاوانی بەرشەلۆنە دەکات  لە گەندەڵی ناوبژیوانی ساختەیە!

  کاتژمێرێک لەمەوبەر ئەو بەڵگەنامانەی کە ئاژانسی هەواڵی کوپێی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، دەنگەدانەوەیەکی گەورەی لەسەر دەرئەنجامی دۆسیەی نێگیرا دروستکرد و بانگەشەی ئەوە کرابوو: “هیچ بەڵگەیەک نییە کە بەرشەلۆنە ناوبژیوانەکانی کڕیبێت و کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانیان هەبێت لە خولەکەدا.

 بەڵام دوای ئەم بانگەشە گەورەیەی کوپ کە لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی سپۆرت کەتەلۆنیدا بوو، ڕامۆن ئەلڤارێز لە مارکا بەڵگەنامەی بێتاوانی بڵاوکراوی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە ئەم لێدوانە کۆنە و وادەی بڵاوکردنەوەی دەگەڕێتەوە بۆ 23ی ئازاری 2022!  پەیامنێری مارکا ئەم تویتانەی سەرەوەی لە وەڵامی ڕاپۆرتەکەی کوپدا بڵاوکردەوە:

 ئەوەی تازە پۆستت کراوە لە 23ی ئازارەوە ،ساختەیە

 ئەو زانیاریانەی کە بڵاوتان کردۆتەوە لە بەڵگەنامەیەکی گەنجینەیەوەیە و دەگەڕێتەوە بۆ 23ی ئازار.  ئەوانە دەرەنجامەکانی دادوەر نین.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بۆ ماوەی 17 ساڵ لە ساڵی 2001 تا 2018، بەرشەلۆنە تۆمەتبار کرا بەوەی بڕە پارەیەک بە مەبەستی نادیار خستویەتیە سەر هەژماری ئینریکی نێگریرا، سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا و کوڕەکەی بۆ ئەوەی زانیار و ڕاپۆرتی ناوبژیوانیان پێبدەن لەسەر یارییەکانی لالیگا



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP