هەرێم نیوز
زیاد قەیسی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق، ڕایگەیاند، كارگەی نوێی چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل تەواو بووە، کاردەکەین بۆ گەیشتن بە سیستەمێکی یەکگرتوی هاتوچۆ.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی کاروبارەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێم یەکخراوە، كار دەكرێت بۆ پەرەپێدانی هاوكاری بۆ یەكخستنی سیستمی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و پێدانی مۆڵەتی شۆفێری، بە مەبەستی گەیشتن بە سیستەمێكی یەكگرتووی هاتوچۆ.
وتەبێژی هاتووچۆی عێراق وتیشی: پاش گەیشتنی ئامێرەکان دەست بە چاپكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكان دەکەین، کە لەسەر ستانداردی نێودەوڵەتی و ڕێككەوتنی هاتوچۆی ڤیەننا لە ساڵی 1968 دیاریکراون، دوای پەیوەندیکردنی عێراق بە ڕێککەوتنەکە لە ساڵی 2017 تابلۆكان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دانپێدانراوە.
ئەوەشی ڕوونکردروە، ئەو مۆڵەتە نێودەوڵەتییەی كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆوە دەرچووە بە بڕی 36 هەزار دینار دانپێدانراوە لە هەموو ئەو وڵاتانەی كە هەماهەنگی پرۆتۆكۆلیان لەگەڵ عێراقدا هەیە .