دواین هەواڵ

عێراق‌

 28/12/2023

دەزگای دژە تیرۆری عێراق: لە 24 كاتژمێردا 8 ملیۆن كەس داواكارییان پێشكەشكردووە

هەرێم نیوز 

لەماوەی (24) كاتژمێردا, نزیكەی (8) ملیۆن عێراقی داواكارییان پێشكەشكردووە بۆ دامەزراندن لە دەزگای دژە تیرۆری عێراق, ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی سێ‌ شەممەی رابردوو دەزگاكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی داوایكرد, هەر كەسێك خوازیارە ببێت بە سەرباز لە دەزگاكەیان, بەشێوەیەكی ئەلەكترۆنی داواكارییەكەی پێشكەشبكات. 

فەریق روكن, كەریم تمیمی, سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆری عێراق, لە لێداوانێكدا بە كەناڵی عێراقیەی راگەیاند: لەكاتژمێرەكانی سەرەتای راگەیاندنی دامەزراندنەكە, نزیكەی (8) ملیۆن كەس داواكارییان پێشكەشكردووە, میكانیزمی جیاكردنەوەی ناوەكانیش بەشێوەیەكی ئەلەكترۆنی ئەنجامدەدەن.

پێشكەشكردنی ئەو داواكارییە بێ‌ شومارە بۆ كاركردن وەك سەرباز لە دەزگای دژە تیرۆر عێراق لەكاتێكدایە, دەرفەتی دامەزراندن بۆ (3) هەزار كەس لەبەردەستدایە, ئەوەش ئاماژەیەكی دیارە بۆ كەمی هەلی كار لە بازاڕەكانی عێراق, بەڵام عەبدولزەهرە هنداوی, وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان دەڵێت: زۆرینەیان بە كرداری ئیشی تریشیان هەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP