دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

پەرلەمان ده‌یه‌وێت تەمەنی خانەنشینی مامۆستایانی زانكۆ بۆ 70 ساڵ زیادبكات

هەرێم نیوز

پەرلەمانی عێراق بەنیازە تەمەنی خانەنشینی مامۆستایانی زانکۆ بۆ ٧٠ ساڵ بەرزبکاتەوە، ئەوەش لەچوارچێوەی هەموارکردنی پێشنیارکراوی یاسای خزمەتگوزاری زانکۆ ژمارە ٢٣ی ساڵی ٢٠٠٨ کە لەم دواییانەدا بۆ یەکەمجار لە پەرلەمان خوێندرایەوە.

رۆژنامەی "الصباح" لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە نیازە تەمەنی خانەنشینی مامۆستایانی زانکۆ بۆ (٧٠) ساڵ بەرز بکاتەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی هەمواری پێشنیازکراوی یاسای خزمەتگوزاری زانکۆ ژمارە (٢٣)ی ساڵی ٢٠٠٨، کە بەم دواییە خوێندنەوەی یەکەمی لە پەرلەمان بۆ کراوە.

فیراس موسەلەماوی، ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، راگەیاندووە: لیژنەکەیان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژەی هەمواری یاسای خزمەتی زانکۆ ژمارە (23)ی ساڵی 2008 كردووە، کە چەند هەموارێکی لەخۆگرتووە، دیارترینیان، بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی مامۆستایانی زانكۆیە بۆ (70)ساڵ بە دوو قۆناغ:
یەکەمیان بە درێژکردنەوەی ماوەی سێ ساڵ، دواتر چوار ساڵی دیکە درێژبکرێتەوە، کە مامۆستایانی زانکۆ دەگەیەنێتە تەمەنی (٧٠) ساڵ، بە مەرجێک پلەی مامۆستا (پرۆفیسۆر) یان یاریدەدەری مامۆستای هەبێت و خۆی تەرخان بكات بۆ سەرپەرشتیکردنی خوێندكارانی خوێندنی باڵا بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە.

موسەلەماوی رونیشیکردەتەوە: ئامانجی ئەم هەموارکە ئەوپەڕی سوودوەرگرتنە لە شارەزایی مامۆستایانی زانکۆ، بەتایبەت ئەوانەی پسپۆڕن لە خوێندنی باڵا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP