هەرێم نیوز
دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی چاودێری کۆمەڵایەتی لە عێراق دەستیپێکرد، سەرۆکی لیژنەی چاودێری کۆمەڵایەتیش دەڵێت، بڕی 449 ملیار دینار تەرخانکراوە و دوو ملیۆن و 88 هەزار خێزان لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق لێی سوودمەند دەبن.
ئەمڕۆ دووشەممە 1ی 9ی 2025 ، حکومەتی عێراق دوای تەمویلکردنی وەزارەتەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی راسپارد بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی چاودێریی کۆمەڵایەتی.
ئەحمەد موسەوی سەرۆکی لیژنەی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەڵێت، بڕی 449 ملیار دینار تەرخانکراوە و دوو ملیۆن و 88 هەزار خێزان لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق لێی سوودمەند دەبن.