هەرێم نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەڵێت، ئەوان داوای دواخستنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبییان کردووە بۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کۆتایی ئەمساڵدا، ئاشکراشی دەکات کە لە هیچ وڵاتێکی دۆست و نەیاری قبووڵ ناکەن هەڵوەشاندنەوەی حەشدیان لەگەڵدا باس بکات.
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشکرایدەكات: راوێژکارێتیيەكەیان پێشنیازی دواخستنی دەنگدانی یاسای هێزەكانی حەشدی شەعبی کرد بۆ دوای هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.
ئەعرەجی، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: داوامان کرد یاساکە دوابخرێت بۆ دوای هەڵبژاردن و هۆكارەكەیم لێ مەپرسن.
ئاماژەی بەوەشکرد: رەنگە یاساکە پێش ئەوەی بچێتە دەنگدان، پێویستی بە خستنەڕووی بێت لە ناوخۆ و دەرەوە.
ئەو بەرپرسە عێراقییە جەختی لەوە شکردەوە: حکومەت رێگە بە هیچ لایەنێک نادات، دۆست بێت یان نا، بیرۆکەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی پێشنیاز بکات، راشیگەیاند: حەشد نوێنەرایەتی بەشێکی بنەڕەتی دەزگای ئاسایشی عێراق دەکات.
دامەزراوەی حەشدی شەعبی ساڵی 2014 و لەکاتی شەڕی دژی داعش دامەزراوە، ئێستا ئەم هێزە 238 هەزار چەکداری هەیە و ساڵانە لە بودجەی دەوڵەت 3.6 مليار دۆلار دەبات، ماوەی چەندین مانگە پەرلەمان دەیەوێت یاسایەکی نوێ بۆ ئەم دامەزراوەیە دەربکات، بەڵام بەهۆی ناکۆکی ناوخۆیی و ناڕەزایی ئەمریکاوە، هەوڵەکە بێ ئەنجام بوو و بابەتەکە بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان جێهێڵدرا.