دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

مەشعان جبووری: واشنتن هەڕەشەی هەناردەی نەوت و بلۆکردنی دۆلارەکانی عێراق دەکات

هەرێم نیوز 

مەشعان جبوری سیاسه‌تمه‌دار و رەخنەگری عێراقی ئاماژە بەوە دەکات، کە واشنتن بە ئاشکرا ‌هەڕەشە لە عێراق دەکات و دەڵێت، گەر لە هەر کات و ساتێکدا یاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق تێپەڕێت، ئەوا چیتر هەناردەی نەوتی عێراقی بۆ دەرەوە نامێنێت لەگەڵ تەواوی ئەو دۆلارانەی لە عێراق لە ئەمریکا هەیە بلۆک دەکرێت و چیتر ئەمریکا دۆلار بە عێراق نادات.

جبوری ئەوەش رووندەکاتەوە، هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق زۆر روون و ئاسانە نازانم بۆچی نایانەوێت تێبگەن، بەراستی تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق بەڵایەک بەسەر عێراق دەهێنێت کە هەرگیز لێی دەرنەچێت.

رۆژی دووشەممە 1ی 9ی 2025، ئودەی خەدران، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاگەیاند، "لە دوایین کۆبوونەوەی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق ڕێککەوتنێک کراوە بۆ دواخستنی پەسەندکردنی یاسای حەشدو کشانەوەی لە ئەنجوومەنی نوێنەران.

وتیشی: ئەو ڕێکەوتنە  بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیری ناوخۆ و ڕێگریکردن بوە  لەوەی وڵات ببێتە بەشێک لە هەر پەرەسەندنێک لە ناوچەکەدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، یاسای حەشد زۆرترین مشتومڕی نێوخۆی عێراقی بەدوای خۆیدا هێناوەو چاودێرە سیاسیەکانی عێراق دواخستنی بۆ خولی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی دەگەڕێننەوە بۆ  فشارەکانی ئەمریکا کە  هۆکارێک بوبێت بۆ دواخستنی، چونکە واشنتۆن ئەم یاسایە بە پێدانی شەرعیەت بەو هێزە چەکدارانە دەزانێت کە وەک "گرووپی تیرۆریستی" پۆلێنی کردوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP