دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15/12/2023

سەدان ئێزیدی لە ئەمریکا سکاڵایان لەدژی کۆمپانیایەکی فەڕەنسی تۆمارکرد

هەرێم نیوز

ژمارەیەک لە ئێزیدییەکان لە دادگایەکی ئەمریکا دژ بە کۆمپانیایەکی فەڕەنسی بەتۆمەتی هاوکاریکردنی دارایی داعش سکاڵایان تۆمارکرد.

سەدان ئێزیدی نیشتەجێی ئەمریکا بەڕابەریی نادیە موراد، بەتۆمەتی هاوکاریکردنی داعش، لە دادگای فیدڕاڵیی نیویۆرک سکاڵایان لە دژی کۆمپانیای لافارژی فەڕەنسی تۆمارکرد.

لەسکاڵانامەدا هاتووە" کۆمپانیای لافارژ هاوکاری هێزی تیرۆریستی داعشی کردووە و لەگەڵ داعش و هاوکارەکانیان دەستیان تێکەڵ کردووە و دەبێت قەرەبووی زیانلێکەوتووەکانی داعش بکاتەوە."

پێشتر لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2022، کۆمپانیای لافارژ لە دادگایەکی فیدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دانینا بەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کرابوو، ئەویش ئەوەبوو کە ئەم کۆمپانیایە بۆئەوەی بتوانێت لە سوریا درێژە بەکار و بازرگانی خۆی بدات،پارەی بە داعش داوە کە لەلایەن ئەمریکاوە بەگروپێکی تیرۆریستی هەژمارکراوە.

ئەم کۆمپانیا فەڕەنسییە لەو دۆسییەدا تۆمەتبارکرابوو بەوەی لە ساڵانی ٢٠١٣بۆ٢٠١٤ زیاتر لە دە ملیۆن دۆلار بەرتیلی بە بەرەی ئەلنەسر و دەڵاڵەکان دابوو بۆئەوەی ڕێگەبدەن کارەکانیان وەک کارگەی چیمەنتۆ لەناو سوریا بەردەوامی پێبدەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP